ئەمریكا، كەسێك هێرشی كردە سەر زانكۆیەك


زەنگ

كاربەدەسـتان دەڵێن ڕۆژی دووشەممە لە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت لە شاری کۆڵەمبسی ویلایەتی ئۆهایۆ بە ئۆتۆمبیل خەڵکی کردووە بە ژێرەوە و پاشان بە چەقۆ ژمارەیەکی دیکەی بریندارکردووە.

وتەبێژی زانکۆکە و کەناڵی تەلەفیزیۆنی WBNS ی لە کۆڵەمبس دەڵێن پـۆلیس تەقەی لە کەسەکە کردووە و کوشتویەتی.

شایەتحاڵان دەڵێن کەسەکە ئۆتۆمبیلێـکی SUV ی ڕەنگ سووری پـێبووە. بەڵام هێشتا هۆکاری هێرشەکە نازانرێت.

ڕێبـێـکا دایم خانمە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن لە کۆڵەمبس وتی " لەو هەشت بریندارە تەنها یەکێـکیان برینەکانی قورسە و چوار لە بریندارەکان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک