900 چەكداری داعش كوژران


زەنگ

ئەفسەرێـکی باڵای هێزەکانی عێراق دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ زیاتر لە 900 چەکداری داعش کوژراون.

لیوا ڕوکن سامی ئەلعارزی، فەرماندەی بەتالیۆنی سێی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سەوا ئاشكرای كردووە، بەپـێی ڕاپـۆرتی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەوەی هێزە عێراقیـیەکان بینیویانە ژمارەی کوژراوانی داعش لە میانەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە 900 چەکدار تێپەڕی کردووە، لە نێویاندا سەرکردەی داعشیش هەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە کۆی 40 گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی موسڵ 20 گەڕەکیان ڕزگارکردووە. 

باسی لەوەش کرد بە شێنەیی پـێشڕەوی دەکەن بەهۆی بوونی خەڵکی سیڤیل لە شارەکەدا.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک