نزیكەی 4 ملیۆن هاوڵاتى ئاوارە بوون



زەنگ

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هاتنی چەكدارانی داعش بۆ عێراق، زیاتر لە سێ ملیۆن كەس ئاوارە بوون.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای هاتنی چەكدارانی داعش بۆ عێراق لە چەند ناوچە و پارێزگایەكی عێراق، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئاوارە بوون.

دەرباز محەمەد ئەوەشی خستوەتەڕوو، تا ئێستا سێ ملیۆن و 770 هەزار هاوڵاتی عێراق ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتوە، بەشێك لەو ئاوارانەش بەهۆی ڕزگاركردنی ناوچەكانیان گەڕاونەتەوە.

لە بارەی شەڕی موسڵەوە وتیشی "بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكەوە ڕۆژانە 2 هەزار هاوڵاتی ئاوارە دەبن".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک