نەخۆشی بەهجەتت بیستووە



زەنگ

نەخۆشی بەهجەت حاڵەتی هێرشکردنی کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤە بۆ سەر ڕەگەکان و دەبێتە هۆی (vasculitis) و توشی هەندێک لە بەشەکانی لەش دەبێت و بەتایبەتی تووشی ناودەم دەبێت و لە ریزبەندی نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزمە دادەنرێت ئەم نەخۆشیە زۆرتر دووچاری کەسانی گەنج دەبێتەوە بەتایبەتی لە ژناندا زیاتر بەدیدەکرێت بە بەراورد بە رەگەزی نێر.

نەخۆشی بەهجەت زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە لەژێر کاریگەری ئاووهەوای دەریای ناوەڕاستدان واتە ئەم نەخۆشیە زۆرتر لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە،ئەم نەخۆشیە یەکەم جار لە ساڵی (1924) لەلایەن پسپۆڕێکەوە بەناوی هۆڵیوس بەهجەت لە یەکێک لە نەخۆشەکاندا بەدی کردووە.

زانا محمد، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست لە سەنتەری راوێژکاری عەلی کەمال دەربارەی ئەم نەخوشیە دەڵێت، یەکێک لە دەرکەوتە گرنگەکانی ئەم نەخۆشیە دروستبوونی برینی ناودەم و هەروەها (هەوکردنی کۆئەندامی زاووزێ و توێژاڵی چاوە، لەگەڵ دروست بوونی برینی سەر پێست ئەم نەخۆشیە ئازاربەخش دەبێت بۆ کەسی تووشبوو .

هەروەها دەڵێت،  زوو چارەسەرنەکردنی ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی تەشەنەکردن لە هەموو بەشەکانی لەش و بەتایبەت دەبێتە هۆی هەوکردنی تۆڕی چاو و ئەمەش %20 ی تووشبوان دوچاری نابینای دەکات
ئەم نەخۆشیە بە وەرگرتنی دەرمانی( ASPRIN-COLCHICINE PREDNISOLON ) چارەسەر دەکرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک