زەنگ
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەسەرچاوەیەكەوە دەست كەوتون، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە هیچ شێوەیەك باس لە مووچە و داواكاری مامۆستایان نەكراوە.
سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەن وەزیران بە هیچ شێوەیەك باس لە چاككردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە نەكراوە.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا بە هیچ شێوەیەك باس لە خواست و داواكاری مامۆستایان و چاككردنی مووچەكانیان نەكراوە، لە كاتێكدا دوو مانگە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان دەست پێكردووە و نەچونەتە هۆڵەكانی خوێندن و زەنگی خوێندنی 2016-2017یان لێ نەداوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە، هۆكاری باس نەكرنی مووچە و چاكنهكردنى، لە كۆوبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تەنها یەك مانگ ماوە بۆ ساڵێ 2017 و حكومەتیش بەنیاز نییە مووچەی هیچ شوێنێك زیاد بكات، دهيهوێت ئهمساڵ بهو شێوازه بهڕێ بكات، بۆيه چاوهڕێ دهكات تا ساڵی 2017 و ئهگهرى گۆڕانكاری گەورە له ئارايه.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک