زەنگنیوز
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، شەوی ڕابردوو، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سزای سێدارەیان بەسەر هاووڵاتییەکی کورد جێبەجێ كرد.
سامی مامدی ، ئەو هاووڵاتییەیە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سزادرابوو، ڕاگەیەنراوە، خەڵکی گوندی قەزڵ کەندی سەر بە بەخشی کوهساری شاری سەڵماس بووە و ماوەی ٧ ساڵ لە زینداندا بووە.
مانگی ڕابردوو بەرپرسانی زیندانی شاری سەڵماس دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردیان بە ناوەکانی بەختیار خالیدی و شۆڕش میرزاپووریان لە سێدارە دا.
ئەحمەد شەهید ڕێپۆڕتێڕی تایبەتی مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئێران، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە بارودۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەتی لە ڕەوتی سێدارەدانەكان، بە توندی ڕەخنەی لەو وڵاتە گرت.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوو(٢٠١٥) لە نێوان ٩٦٦ هەتا ١٠٥٤ حاڵەتی سێدارە لە ئێران ڕوویداوە، کە ئەو ڕێژەیە بەرزترین ڕیژەی سێدارەی لە ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا پێشان دەدات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک