ڕۆژنامەنوسێك بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە كوردستان دەستگیركرا



زەنگنیوز

بەتۆمەتی پەیوەندی كردن لەگەڵ ڕێكخراوی داعش، ڕۆژنامەتوسێكی یابانی لە كوردستان دەستگیركرا، حكومەتی یابانیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست كردەوە.

حکومەتی ژاپـۆن ڕایگەیاند، ڕۆژنامەوانوسێكی وڵاتەکەی کە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ چووبوو، لە لایەن هێزەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراقەوە دەسـتگیرکراوە.

یۆشیهیدە سووگا، وتەبێژی حکومەتی ژاپـۆن، ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، کۆنسۆڵخانەی وڵاتەکەی داوای کردووە مۆڵەتەیان بدەنێ تاوەکو چاویان پـێی بکەوێت، داواشی کرد بە شێوەیەکی ڕاست و گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

پاشان داوای لە ژاپـۆنیـیەکان کرد بۆ هیچ هۆکارێـک نەچن بۆ عێراق، ئاماژەی بۆ خراپی باری ئاسایشی ناو ئەو وڵاتە کردووە.

ڕۆژنامە ژاپـۆنیـەكان بڵاویانكردەوە، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردسـتانەوە دەسـتگیرکراوە بە گومانی پەیوەندی بە داعشەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک