زیاتر لە شەش ملیار دینار بۆ ئاوارەكان تەرخانكرا



زەنگنیوز

لیژنەی باڵای داڵدەدان و فریا كەوتنی ئاوارەكان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی شەش ملیار دینار دەربڕی بۆ ئاوارەكان.

 دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، لەو بڕە پارەیە 3 ملیار دینار بۆ ئامادە كردنەوەی قوتابخانەو ناوەندە تەندروستیەكان لە پارێزگای ئەنبار دەبێت، هەروەها  3 ملیار بۆ پارێزگای سەڵاحەدین دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕی 250 ملیۆن دیناری تر بۆ پاڵپشتی و ئامادە كردنەوەی هەندێك بەشی نەخۆشخانەكانی فەلوجە تەرخانكراوە.

وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئەوەش دەڵێت، لە سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ و دەورو بەری تا ئێست 15 هەزار و 346 كەس ئاوارە بوون و بەشی هەرەزۆریان لە كەمپەكان جێگیربوون.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک