زەنگنیوز
بەفەرمانێكی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردار قادر بۆ شوێنگرەوەی ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی ، دەستنیشانكرا.
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو 31-10، ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ كرد بۆ ئەوەی مۆڵەتی یەك ساڵ بێ مووچەی پێ بدرێت، ئەمڕۆ سێ شەممە، قوباد تاڵەبانی، فەرمانی دەستبەكاربوونی سەردار قادر، وەك پارێزگاری سلێمانی دەركرد.
سەردار قادر، كە پێشتر جێگری ئاسۆ فەرەیدون بوو، بە وەكالەت پۆستی پارێزگاری وەرگرت، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ كاری بە بڕیارەكانی سەردار قادر نەكر، بۆ ماوەی دوو هەفتەیە چووە ماڵەوە و كارەكەی بەجێ هێشت، لە ئێستاشدا لە پشكی گۆڕان كارەكانی پارێزگا بەڕێوەدەبات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک