زەنگنیوز
كاتژمێر 12ی ئەمشەو، زانكۆ لاین دادەخرێت و خوێندكار ناتوانێت داواكاری بۆ وەرگرتنی زانكۆ و پەیمانگا پڕبكاتەوە.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زەنگنیوز-ی ڕاگەیاند، ماوەی زیاتر لە یەك هەفتەیە زانكۆ لاین بەڕووی خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی و پیشەیەكان كراوەتەوە و بۆ ئەوەی داواكاری بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان پڕ بكەنەوە.
عەباس ئەكرەم وتیشی "كاتژمێری 12ی ئەمشەو سێ شەممە كە دەكاتە 1 لەسەر 2ی-11-2016، دادەخرێت و چیتر خوێندكار ناتوانێت داواكاریەكانی پڕبكاتەوە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک