تەندروستی سلێمانی ئەم دەرچووانە ئاگادار دەكاتەوە



زەنگنیوز

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی كۆلێژی زانست بەشی ( بایۆلۆجی و كیمیاوی )، لەناو تاقیگەی سەرجەم نەخۆشخانەو مەڵبەندو سەنتەرەكاندا دەكات، بەمەبەستی بەشداریكردن و كردنەوەی خولی سێهەمی تاقیگەكان.

هەركەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە سەردانی بەشی تاقیگەكانی دیوانی تەندروستی بكات تاوەكو بەرواری ( 15/11/2016 )، بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری پاش وەرگرتنی ڕەزامەندبوون و لاری نەبونی شوێنكارەكانیان.
مەرجەكان:
1. پلە بەندی تەواو كردبێت و ساڵێكیش دوای ئەوە لەناو نەخۆشخانەدا كاری كردبێت.2. پێكهێنانی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە هەریەكێك لە نوێنەری تاقیگەكان و نوێنەری سەندیكاكان و نوێنەری بەڕێوبەرایەتی.3.هەڵسەنگاندن و دابەشكردنی نمرەكان بەم شێوەیەی خوارەوە.* %30 نمرەی دەرچوونی كۆلێژ.* %30 ڕاژەی فەرمانبەرایەتی.* %25 هەڵسەنگاندنی سەندیكا.* %15 تاقیكردنەوە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە.4. بودجە لەلایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت.5. ئەوانەی لە خولەكە بەشدار دەبن پێویستە :
- درچووی كۆلێژی زانست ( بایۆلۆجی , كیمیاوی ) بێت لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی دوای تەواوكردنی خزمەتی كرداری 4 ساڵی تەواو.- لەهەر خولێكدا 40 كەس بەشداری دەكات بۆ هەر پارێزگایەك و پێكدێت لە ( 25 ) بایۆلۆجی ( 15 ) كیمیاوی .


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک