هۆكارەكانی ڕشانەوەی منداڵان



زەنگنیوز

منداڵان بەردەوام لە دوای خواردنی شیر، دەڕشێنەوە، ئەوەش پەیوەندی بە چەند هۆكارێكه‌وه‌ هەیە كە لە خوارەوە دەیانخەینە ڕوو.

دڵەڕاوكێ، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و گەڕانەوەی خۆراك بۆ ناو گەدە، یەكێك لەو هۆكارانەن، كە منداڵ توشی ڕشانەوە دەكەن.

بۆیە تا دەتوانیت كەشێكی هێمن بۆ منداڵەكەت دروست بكە و لە ترس و دڵە ڕاوكێ‌ بە دووری بكە، هەوڵیش بدە هەموو خواردنێك نەدەیت بە منداڵەكەت، بە تایبەت خواردنە قورس و چەورەكان.

هەستیاری یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانە، هەندێك خواردن منداڵان توشی هەستیاری دەكەن، بۆیە هیچ كات زۆری لە پێدانی هەندێك خواردن بە منداڵەكەت مەكە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک