زەنگنیوز
بەرپرسانی توركیا دەڵێن، هێزێكی دیكە ڕەوانەی سنورەكانی عێراق دەكەن بۆ زیاتر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە.
پێشتر ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ئەوان هێزێكی زیاتر ڕەوانەی سنورەكانی عێراق دەكەن بەمەبەستی زیاتر توندكردنی ناوچەكان لە شەڕی تیرۆر.
لە لایەكی ترەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە، بەرپرسانی توركیا ڕایانگەیاند، هێزێكی زۆر كە لە 30 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانك ڕەوانەی سنورەكانی عێراق كراوە.
پێشتر ناردنی هێزی توركیا بۆ سنورەكانی عێراق، ناڕەزای عێراقی لێ كەوتەوە و تائێستاش عێراق ڕەزامەندی نیشان نەداوە بۆ هاتنی هێزی توركیا بۆ ناوچەكە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک