زەنگ
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، لەكاتی زیارەتی ئیمام حوسێن، منداڵی ناشەرعی و سكپڕبوونی ژنان ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لە ڕاپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكراكردووە، لە كاتی زیارەتی ئیمام حوسێن لە كەربەلا، منداڵی ناشەرعی دروست دەبێت و ژنان سكپڕدەكرێن.
ئەو ڕۆژنامەیە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆتە، و توڕەی عێراقیەكانی بەدوای خۆی هێنا، بۆیە دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاریدا نوسینگەكەی لە هەرێمی كوردستان دابخرێت.
پێشتر ڕۆژنامەكە زانیاری ڕاپۆرتەكەی بە هەڵە داناوە و بەرپرسانی نوسنیگەی عێراقی دروخستووەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک