زۆر گرنگە، ئەگەر كەسێك لە هۆش خۆی چوو بەم شێوەیە كرداری هەناسەدانی بۆ ئەنجام بدە



زەنگ

لەكاتێكدا ئەگەر هەستت كرد كەسێك لە هۆش خۆی چوە دەبێت ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر پێش گەیشتنی تیمی فریاگوزاری خێرای تەندروستی:

1- دەبێت نەخۆشەكە بخرێتە شوێنێكی سەلامەت و دور لە مەترسی.
2- كەسەكە دەبێت لەسەر لا دابنرێت تاوەكو زمانی نەگەرێتەوە ناو قورگی و هەناسەدانی بوەستێنیت.
3- چاودێری هەناسەی دەكەیت ئەویش كاتێك نەخۆشەكەت خستە سەر لا بە چاو سەیری سنگی دەكەیت ئەگەر جوڵە هەبوو ئەوا مانای ئەوەیە هەناسەی هەیە ئەگەر نا ئەو جا گوێ لە دەم و لوتی نەخۆشەكە نزیك دەكەیتەوە تاوەكو گوێ لە دەنگی هەناسەی بگریت لە كاتێكدا ئەگەر دڵنیا بویت ئەوا ئەم كارانەی بۆ دەكەیت:

1- دوای ئەوەی نەخۆشەكەت خستە سەر لا، بەدەستت ئەگەر بە پەنجەیەكت یاخود ئەگەر دەستیكیش پاكت  بەكارهێنا باشترە ناو دەمی نەخۆشەكە لەلیك و دەردراوەكان پاك دەكەیتەوە و جل و بەرگی تەسك  و قوپچەی  سەر سنگ و مل دەكەیتەوە.
2- ددانی دەستكرد لە ناودەمی نەخۆش دەردەهێنیت.
3- ئینجا نەخۆشەكە لە سەر پشت دادەنێیت و سەری بەرەو دواوە دەكشێنیتەوە.
4- دواتر چەناگەی نەخۆشەكە دەگریت و بۆ سەرەوە بەرزی بكەرەوە بەدەستێكی ترت لوتی نەخۆشەكە بگرە.
5- دەبێت بۆ خۆت هەناسەیەكی قوڵ بكێشیت و ئینجا دەم لە سەر دەمی نەخۆشەكە دابنێ‌ لە ماوەی 10 چركەدا 5 جار هەناسە بدە بە نەخۆشەكە ئەگەر زانیت سنگی نەخۆشەكە بەرز نابێتەوە ئەوا رێرەوی هەناسەی نەخۆش جارێكی تر بپشكنە.

بیرت نەچێت لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە پێش وەختە پەیوەندی بكەیت بە ژمارە ( 122 ) فریاگوزاری خێرای تەندروستی كە پەیوەندییەكی بێ بەرامبەری ( 24 ) كاتژمێرییەو بەردەوام لەخزمەت نەخۆش و هاوڵاتیاندایە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک