زەنگ
فەرماندەی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لەدەوروبەری قەزای حەویجەی رۆژئاوای کەرکوک کۆبوونەتەوە، پلانی زیان گەیاندنیان بە هێزەکانی پێشمەرگە هەیە.
جەعفەر شێخ مستەفا، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، داعش توانای هێرشی لەدەوروبەری کەرکوک ماوە، بەڵام توانای پاراستن و مانەوەی لەهەر ناوچەیەک نەماوە کە بیەوێت کۆنترۆڵی بکات.
شێخ جەعفەر ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو چەکدارانەی داعش کە لەدەورەبەری حەویجە کۆبونەتەوە، ئەو چەکدارانەن کە پێشتر لە ناوچەکانی ئەنبار و شەرگات و تکریت بوون.
وتیشی "پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان پلانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی حەویجە داڕشتووە و هیچ لایەکیان ، ناتوانن بێ ئەویتریان هێرش بکات".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک