مێركڵ خۆی كاندید دەكاتەوە



زەنگ

بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کریستیان، راوێژکاری ئەڵمانی ئەنجێلا مێرکڵ چاوەڕواندەکرێت خۆی بۆ چوارەمین خولی سەرۆکی وڵات كاندید بكات.

مێرکڵ داوای سازکردنی کۆنفرانسێکی هەواڵی کرد بۆ کاتژمێریەکی پاش نیوەڕۆ بە كاتی ئەڵمانیا، ئەم ئاماژەیە لەلایەن سیاسەتمەندارانەوە و میدیاوە والێکدەدرێتەوە کە مێرکڵ بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە داوە.

سیاسەتمەندارانی حیزبی دیموکراتی کریستیان پێشتر وتبوویان کە جارێکی دیکە مێرکڵ خۆی کاندید دەکاتەوە.

مێرکڵی تەمەن 62 ساڵ زۆر لەئاستێکی بەرفراواندا وەک هێزێکی سەقامگیری لەئەوروپا تێڕوانراوە، بەتایبەتی لەسەروەختی نائارامیەکەی دوای ریفراندۆمەکە بەریتانیا بۆ بەجێهێشتنی یەکێتی ئەروپا و هەڵبژاردنی داناڵد تڕامپ سەرۆکی داهاتووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا..

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک