زەنگ- دەنگی ئەمریكا
ڕژێمی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە بە فڕۆکە جەنگی و هەلیکۆپـتەر بە چڕی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی بۆردومان کرد، ئەمەش پاش چەند هەفتەیەک لە هێورکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچە گەمارۆدراوەی ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆن.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت گەڕەکەکانی فردەوس، مەساکن هەنانۆ، شێخ فراس، حەیدەریـیە، قازی عەسکر، باب نەیرب، چەندان ناوچەی دیکەی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە فرۆکە بۆردومانکراون.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی وتووە، لە 18ی مانگی ڕابردوو، ئەمە یەکەم جارە بە بۆمبی بەرمیلی لەو گەڕەکانەی شارەکە دەدرێنەوە.
لە كۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ئەو گەڕەکانەی شاری حەلەب بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆدراون و دانیشتوانەکەی لە دۆخێـکی ئێجگار خراپدان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک