زهنگ
ڤلادمر پوتن سەرۆک کۆماری ڕووسیا و دانۆڵد تڕامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەمە بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کرد.
بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ڕۆیتێرز، کرملین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەردوولا بۆ گەیشتن بە هاوکاری کارا کە خەبات لە دژی تێرۆریزم و بەربەرەکانی بەرامبەر بە توندڕەوی بێت، ڕێککەوتوون.
ئۆفیسی تڕامپ ئاماژەی بەوە كردووە، ترامپ بە پوتنی وتووە" ئەو گەلێک چاوەڕوانی دەکات پەیوەندێکی بە هێز و سەقامگیریان لە گەڵ ڕووسیا و خەڵکی ئەو وڵاتە ببێت".
پوتن و تڕامپ پەسندیان کردووە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا – ڕووسیا لە ڕادەبەدەر جێگای ڕەزامەندی یە و پێویستە وتووێژەکانیان لە سەر بناخەی یەکسانی، ڕێزگرتنی دوولایەنە و دەست تێوەرنەدان لە کاروبارەکانی نێوخۆی یەکتربێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک