نرخی نەوت بەرزبووەوە



زەنگ

ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 44 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەملێنرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک