هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ مامۆستايان جياواز ده‌بێت



زەنگ

مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانێكی فراوان بەشێوەیەكی جیاواز ئەنجام دەدەن.

ڕێبوار محەمەد، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند "ئەم هەفتەیە بۆ مامۆستایان هەفتەی پێداگری بووە، توانیشمان ئەو شوێنانەی دیاریمان كردبوو سەردانیان بكەن كە سێ شوێنی گرنگ بوو، ئەوانیش نوسینگەی پەرلەمانی عێراق و دادگا و ئەنجومەنی پارێزگا.

ڕێبوار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژی شەممە، خۆپیشاندانەكان دەست پێ دەكەینەوە بە شێوازی جیاواز لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی شەممە هیچ دام و دەزگایەكی حكومەت دەوامی نییە جوڵە بە خۆپیشاندان ناكەین.

وتیشی "پێشتر دەوترا ئەگەر خۆپیشاندانی مامۆستایان جوڵەی تێ بكەوێت، ئاژاوە و پشێوی لێ دەكەوێتەوە، بەڵام مامۆستا سەلماندی بەردەوام بەڕێگای مەدەنی داوای مافی خۆی دەكات".

ڕاشیگەیاند، مامۆستا هیچ كات ئامادەی شكاندنی بایكۆت نییە تا ئەو كاتەی وەڵامی تەواوەتی لە حكومەت وەرنەگرێت، لە بارەی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی داهاتووش وتی "هەفتەی شۆڕشی سپێ دەبێت و مامۆستایان بە گوڕ و تینەوە دێنە سەر شەقام".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک