زهنگ
هۆشداری دەدرێت، لە ئەگەری بەكارهێنانی چاویلكەی دژە خۆر بەو پێیەی مەترسی بۆ تەندروستی چاو هەیە.
بە پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)، شوشەی چاویلكەی دژە خۆر، بە تیپەڕبوونی كات، توانانی گێڕانەوەی تیشكی سەروو وەنەوشەیی نامێنێت، هەر بۆیە ئەگەری توش بوونە بە نەخۆشی (ئۆدیما).
هەواڵەكەی دەیلی مەیل، پشتی بە ڕاگەیەنراوێكی پزیشكانی بەرازیل بەستووە، كە تێیدا هاتووە، بەكارهێنانی چاویلكەی نەگەنجاو لە ڕووی كواڵیتی، لە ماوەیەكی درێژخایەندا چاو تووشی نەخۆشیی دەكات، بە تایبەت نەخۆی (ئۆدیما)، كە جۆرە شلەیەك لەنێو چاودا كۆ دەبێتەوە و لەرە لە بینیندا دروست دەكات.
پزیشكان وتویانە، لە وەرزی گەرمادا، ئاستی تیشكی سەروو وەنەوشەیی زیاد دەبێت، بۆیە دەبێ ئەو چاویلكانەی بەكاردەبرێن، لە ڕووی تەندروستی و كواڵیتیەوە شیاو بن و بە ڕێكاری تەندروستی بگەنە دەستی هاوڵاتیان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک