کۆبوونەوەی وەزیری پەروەردە و مامۆستایان ناڕازی كۆتایی


زەنگ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەی وەزیری پەروەردەی حكومەت لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی ئەنجامدرا و لە دوای كۆبوونەوەكەش بەیاننامەیەك بڵاوكرایەوە.

دەقی بەیاننامەكە.

بە مەبەستی هەوڵدان بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی قوتابخانەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و چاککردنی باری گوزەرانی مامۆستایان، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۱۱/۱۹)ی زایینی، (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و لقی هەڵەبجەی ئەو یەکێتییە و نوێنەری بەڕێوەبەر و مامۆستایان کۆ بووەوە.
هەر ئەمڕۆ و بە گەیشتنی وەزیری پەروەردە بۆ شارەکە، سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا (کامەران)ـی بەڕێوەبەری قوتابخانەی (بەدرخان)ـی کرد کە لە کاتی خاوێنکردنەوە و شووشتنەوەی قوتابخانەکەی و ئامادەسازی دابەشکرنی پەرتووک بەسەر قوتابیاندا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردبوو و لەدەستدانی خوالێخۆشبووی بە کارەساتێکی گەورە هەژمار کرد.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک