سبه‌ينێ رادیۆیەك لە سلێمانی دەكرێتەوە


زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ساڵ رۆژی قوربانیانی هاتوچۆ ڕادیۆیەك دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەموو ساڵێک سێهەمین یەکشەممەی مانگی نۆڤەمبەر بە ڕۆژی قوربانیانی هاتوچۆ دەستنیشان کراوە، ئەمساڵ ئەو ڕۆژە دەکەوێتە بەرواری 20.11.2016 واتە سبەینێ یەکشەممە یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە یادی ساڵرۆژی قوربانیانی هاتوچۆدا یەکەمین پەخشی ڕادیۆیی خۆی دەست پێدەکات لەگەڵ چەندین چالاکی تر لە کاتژمێر (09.00) ی سەرلەبەیانی کە لەناو بینای بەڕێوەبەرێتی ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت لە گردی سەرچنار.

بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبەرێتی ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ ئامادەبوونتان لە بینای بەڕێوەبەرێتی ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی لە گردی سەرچنار.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک