زەنگ
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد توانرا دوو باندی دزی كردن ده‌ستگیر بكرێن، كه پێك هاتبوون له (12)تۆمه‌تبار و سه‌رجه‌میشیان دانیان ناوه به تاوانه كه‌یاندا كه هه‌ستاو ن به دزینی پاره ودزی ماركێت و پله‌ی سته‌یشن و ماتۆڕسكیل،له ئێستادا به فه‌ر مانی دادوه‌ر به‌ندن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، باندی یه‌كه‌م پێك هاتووه له (8)تۆمه‌تبار كه‌له‌ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی دزییان ئه‌نجامداوه، پاشان چه‌ند سكاڵایه‌كیان له سه‌ر تۆماركراوه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و به‌ڵگه له‌سه‌ر بانده‌كه توانرا به‌فه‌ر مانی دادوه‌ر بانده‌كه ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل وپه‌له‌كانیشیاندا بگیرێت كه پێك هاتبوون له پله‌ی سته‌یشن و كه‌لوپه‌لی ماركێت ماتۆڕسكیل و چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی ئه‌نجامدانی دزی.
باندی دووه‌میش پێك هاتبوون له(4)تۆمه‌تبار كه سه‌رجه‌مییان نه‌وجه‌وانن و پاره‌و سه‌رانه‌یان له ژێر فشاردا له مێردمنداڵان سه‌ندووه‌و له ئێستادا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک