زەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ چوار شەممە دەوامی خوێندنگاكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست پێبكات.
دڵشاد مەجید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاریانداوە سبەینێ چوار شەممە یەكەم ڕۆژی دەوام بێت.
دڵشاد مەجید ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە سبەینێوە فۆڕمی هاندان دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی كە دەچنەوە قوتابخانەكان بۆ ئەوەی پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەشی نەچێتەوە بۆ دەوام پارەی بۆ خەرج ناكرێت.
مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی ئەو بڕیارە ڕەتدەكەنەوە و بڕیارە ڕۆژی چوارەمە خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام بدەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک