زەنگ
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند كەسێكەوە، ئۆتۆمبێلەكەی مامۆستا ئاوات حەسەن، سوتێنرا.
هەورامان نیعمەت، هاوڕێی مامۆستا ئاوات حەسەن، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو كاتژمێر 2ی شەو، ئۆتۆمبێلی مامۆستا ئاواتیان سوتاندووە.
ئاوات حه‌سه‌ن، له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و سێ ئۆتۆمبێل له يه‌ك كاتدا له شارى سلێمانى سوتێنراون، ئه‌وه‌ش نيشانه‌ى پرسيار ده‌خاته سه‌ر ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى سلێمانى.
سوتاندنی ئۆتۆمبێلی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی توڕەی زیاتری مامۆستایان و هاوڵاتیان و فەرمانبەری لێ دەكەوێتەوە.
ماوەی دوو مانگە لە سنوری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان بایكۆتیان كردووە و نەچونەتە هۆڵەكانی خوێندن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک