زەنگ
توێژینەوەی لێكۆڵەرەوانی سكوتلەندا دەریانخستووە كە پەیوەندی جنسی یارمەتی كۆنترۆڵی فشاری خوێن دەدات و دڵەڕاوكێ و دوو دڵَی كەم دەكاتەوە.
بۆ ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە تاقیكردنەوەیان لەسەر 24 ژن و 22 پیاو كرد، توێژینەوەكانی ئەوان لە مەرجەكانی پەستان هاوتای وەڵامی ئەو كۆمەڵەیە بوو دەركەوت كە فشاری خوێن، تاك لە ژێر كاریگەری پەستاندا دەهێلێتەوە.
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردووە كە گۆڕانكاریەكانی فشاری خوێن و دڵەڕاوكێ لەو كەسانەی كە پەیوەندی جنسییان سەلامەت و ڕێكە، كەمترە لە كەسانێك كە پەیوەندی جنسییان ناڕێك و نەگونجاوە.
هەروەها ئەم لێكۆڵینەوەیە تایبەت بوو بەو هاوسەرانەی كە كەمبوونەوەی فشاری خوێن دیاستۆلیك (جۆری دووەمە لە فشاری خوێن) یان لەگەڵدایە. نەك تەنها پەیوەندی جنسی بەڵكو لە ئامێز گرتنی هاوسەر هۆكاری كەمبوونەوەی فشاری خوێنە بەتایبەتی لە ژناندا.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک