ئاسایشی سلێمانی سێ داواكراوی دەستگیركرد


زەنگ

لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی هاتوە، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی سێ هاوڵاتیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە و دواتر تاوانەكەیان بەسەردا ساغ كراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی بە (زەنگ) دراوە باس له‌وه‌كراوه‌، ئەو هاوڵاتیانە كوردن و لە ناو شاری سلێمانی دەستگیركراون و دواتر لە دادگای تاوانەكان یەكێكیان بە 15 ساڵ زیندانی و یەكێكتی تریان بە 2 ساڵ و ئەوی تریان بە یەك ساڵ زیندانی و 450 هەزار دینار غەرامە كراون.

بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 3 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (9/4/2016) و (18/4/2016 )  سێ کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 2/11/2016 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-تاوانبار ( ڕ،م،‌ع ) لەدایکبوی ساڵی (1980 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (15)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2-تاوانبار ( ک،ا،ع ) لەدایکبوی ساڵی (1982 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3-تاوانبار (س، ا، س) لەدایکبوی ساڵی (1981 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (2)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک