زەنگ
مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ دوو ڕاوچیان دەستگیركردووە كە خەریكی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون.
هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی به زەنگ-ى ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی قازان قایە 2 ڕاوچی بەتۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی لە لایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بەهاوبەش لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دێلێژە دەستگیرکراون.
كەمەرخان ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەفرەزەكان توانیویانە دەستبگرن بەسەر یەك چەکی جۆری تاپڕ و دوو فیشەکی تاپڕو یەك تۆڕو یەك ماتۆڕسکیلدا.
ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەكان خۆیان و كەرەستەكانیان ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک