بارزانی لە بارەی مامەڵەی بەغداد لەگەڵ پارێزگاكان وەڵام دەداتەوە



زەنگ

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەمریكا ڕێككەوتن كە ئەو ناوچانەی پێشمەرگە ئازادی كردوون چۆڵیان.

مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم لە كاتی سەردانی بۆ سنوری پارێزگای نەینەوا، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا ڕێككەوتوین كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو ناوچانە ناكشێتەوە كە ئازادی كردوون.

مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانەكەی مانگی ڕابردوو بۆ بەغداد بە ئاشكرا باسی سەربەخۆی كوردستانیان كردووە.

لە بارەی مامەڵەی ڕاستەوخۆ بەغداد لەگەڵ پارێزگاكان وتی "ئەو ناوچانەی كە بە خوێنی 11 هەزار پێشمەرگە شەهید و بریندار ئازادكردن، جێگای قەبوڵ نییە بە مامەڵەی پارێزگا ڕازی بین".

بارزانی داواشی كرد هەموو لایەنەكان كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی ئێستا.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک