زەنگ
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە شارۆچکەی"باڵۆ"ی سەر بە شاری ورمێ گەنجێكی تەمەن ٢٦ ساڵە بە ناوی یونس ئەفشاری، بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
یونس سەرەڕای تەواو کردنی زانکۆ، بەڵام بە هۆی بێکارییەوە ئازاری دەچەشت و ئەم بابەتەش بێهێوا بوونی ناوبراوی لە داهاتوو زۆرتر کردبوو.
دەوترێ، ئەو لاوە ماوەیەک پێش ئێستا باسی لە هۆکارکانی خۆکوژیی خۆی کردبوو.
پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان زۆرترین ڕێژەی نێونجی بێکارییان لە وڵاتدا هەیە.
.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک