زەنگ
سبەینێ سێ شەممە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان دەست پێدەكاتەوە و ئەندامێكی دەستەی ناڕازیش دەڵێ، چالاكییەكان چڕ دەكەینەوە و كاتى كهمان بهدهستهوه ماوه.
ڕێبوار محەمەد، ئەندامی دەستەی ناڕازی مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، وەك پەیمانمان دابوو بە مامۆستایان، سبەینێ سێ شەممە، خۆپیشاندان وگردبوونەوەكانی مامۆستایان بەردەوامیان دەبێت.
ڕێبوار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە سبەینێوە چالاكییەكان چڕدەكەینەوە، چونكە زۆر كاتی كەممان بەدەستەوە ماوە و نزیك دەبینەوە لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم.
وتیشی "ئێمە چاوەڕێمان نەدەكرد كە حكومەت هێندە بێ باك بێت و وەڵامی مامۆستا نەداتەوە لە دوو مانگدا، بەردەوامیش دەبین لە گردبوونەوە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن".
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشی وت "ئەگەر داواكاریەكانمان لەم چەند ڕۆژەدا جێبەجێ نەكرێت، قسەی ترمان دەبێت و جۆر و شوێنی چالاكیەكان دەگۆڕین و وتار و بەیاننامەكانمان دەگۆڕین".
ڕاشیگەیاند، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لەو كۆبوونەوەیەدا ماف و داواكاری مامۆستا لە بەرچاو بگیرێت و ژیانی مامۆستا چاكبكرێت و بگەڕێینەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن.
نزيكهى دوو مانگه مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دهستيان به خۆپيشاندان و ناڕهزايهتى كردووه و زهنگى خوێندنى ساڵى 2016-2017 لێ نهداوه.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک