مەلا كرێكار دەستگیركرایەوە



زەنگ

ئەمڕۆ چوار شەممە، پۆلیسی نەرویج چوەتە سەر ماڵی مەلا كرێكار و دەستگیریان كردووە.

په‌یجی فه‌رمی مه‌لا كرێكار بڵاویكردەوە، دەستگیركردنەكە لەسەر بڕیاری موخابەراتی نەرویج بووە.

دەقی نوسینەكە:

پۆلیسی نەرویج هەڵیان کوتایە سەر ماڵی مامۆستاو دەستگیریان کرد
دادگای باڵای نەرویج رازی بووە بە بڕیاری دادگای یەکەم لەسەر ناردنی جەنابی مامۆستا کرێکار بۆ ئیتاڵیا، ئەمڕۆ ٢٣/١١/٢٠١٦ بڕیارەکەی بڵاوکردەوە. بۆیە ئامادە نەبووە کێشەکە وەربگرێت و چاوی پێدا بخشێنێتەوە. سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠.٣٠ بە کاتی ئەوروپا پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی جەنابی مامۆستاو دەستگیریان کرد، بە بەهانەی ئەوەی نەوەك رابکات!!
دەستگیرکردنەکە لەسەر بڕیاری موخابەراتی نەرویج بووە.
لە ژێر رۆشنای مافی مرۆڤ و دیموکراسییەکەی نەرویج ناردنی مامۆستا کرێکار بۆ ئیتاڵیا واتە ناردن و تەسلیم کردنەوەی بە عێراق بۆ ئەشکەنجەو لە سێدارەدان.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک