ئاسایشی سلێمانی كەسێك دەستگیردەكات



زەنگ

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شارەكە كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ئەوە هاتووە، ئەو كەسەی كە دەستگیركراوە ناوی (أ،ج) و تەمەنی 20 ساڵە و بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی دەكرێت.

بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی تلیاک کێشێک

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ڕۆژی ( 2/5/2016) لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،کەسێک بەناوی ( ا ، ج ، ن )لەدایک بوی ساڵی 1996  ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ،  دەستگیربکەن ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر  ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکەی و هەواڵەکردنی بۆ دادگا ، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لەڕۆژی (20/11/2016) سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک