قائیمقامی سلێمانی بڕیارێكی تایبەت بە سەوزە و ميوه دەردەكات




زەنگ

قائيمقاميه‌تى سلێمانى بڕيارێكى تايبه‌ت بۆ ئه‌و زه‌وى و خانوو پلاستيكانه‌ ده‌رده‌كات كه‌ سه‌وزه‌ و ميوه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن، ده‌شڵێت، زۆر به‌كارهێنانى ده‌رمانى كيميايى مه‌ترسى هه‌يه‌.


بێستون عەلی، سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند،  پاش بەدواداچون و ووردبوونەوەی تەواو بۆیان روونبووەتەوە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو بەرهەمهێنانی سەوزەو میوە لە زۆربەی پرۆژە كشتوكاڵییەكان بە تایبەت ئەو پرۆژانەی كە لەرێگەی خانووە پلاستیكییەكانەوە بەرهەم دەهێندرێت بەشێوەیەكی ناتەندروست مەواد و دەرمانی كیمیای تێدا بەكار دەهێندرێت.

زۆری ماددەی كیمیایی بەپێی توێژینەوە زانستیەكان یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبونی چەندین نەخۆشی لە مرۆڤدا، دەشڵێت  بەهۆی نەبونی چاودێری تەواو زۆربەی پرۆژە كشتوكاڵیەكان بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان لە ماوەیەكی كەمدا پێبگەن زیاد لە بڕی پێویست  مەوادی كیمیایان بەكار هێناوە كە ئەمەش زیان بە پێكهاتەی ئەو بەرهەمانە دەگەیەنێت.

باسی لەوەش كردووە، لە ماوەیەكی كەمدا رێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی بەركارهێنانی دەرمان و مەوادی كیمیایی دەداتە هەموو پرۆژە شتوكاڵییەكان بەئامانجی بەرهەمهێنانی سەوزەو میوەیەكی تەندروست، هەر كەسێك پابەند نەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک