پۆلیسی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلەكەی دۆزیەوە



زەنگ

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك دەدزرێت، پۆلیسی ڕاپەڕین توانی ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزێتەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن هاوڵاتیەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (لانسەر) مۆدێل (۲۰۱۰/هەولێر) لەبەردەم ماڵەكەی شەوی (۱۷/ ۱۱/ ۲۰۱٦) لێ دزراوە،دوای گەڕان و پشكنین لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانرا لە بەرواری (۱۹/ ۱۱/ ۲۰۱٦) ئۆتۆمبێلی ناوبراوی سەرەوە بدۆزرێتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەسەی كە ئۆتۆمبێلەكەی دزیووە،  دانیشتووی (شەقڵاوە)یە و هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە گۆڕدرابوو بە تابلۆیەكی بێ سەرەتا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبار بە پێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین راگیراوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک