زەنگ
ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا ڕای خۆی لەسەر پەیامەكەی بارزانی دەردەبڕێت و دەڵێت، پێویستە بیكەینە دەروازەیەك.
دەقی بەیاننامەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لەم هەلو مەرجە ئاڵۆزو پڕ لە تەنگەژەو قەیرانانە، پێمان باشە پەیامەكەی كاك مەسعود بارزانی بكەینە دەروازەیەك بۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان، بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ بەدەمەوەچوونی ناڕەزایەتییەكانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان و ڕزگاربوون لەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و داراییەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، ئەگەر كۆبونەوەكان كرا، ئەوا ئێمە پێشنیارو قسەی خۆمان كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستانە، لە كۆبونەوەكاندا دەخەینەڕوو.
ئەنجومەنی سیاسیی/ كۆمەڵی ئیســـلامیی كوردستان
21/11/2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک