بڕێكی زۆر لە چەك و ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرگیرا


زەنگ

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ_بنكەی هەڵشۆ لە دوو هەوڵی جیاوازدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك و ماددەی هۆشبەر.

له‌ ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگد دراوە ئاماژە بەوە كراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر توانیان لە ماڵێكدا لە ناحیەی هەڵشۆ چەندین پارچە چەك دەست بەسەردا بگرن لەگەڵ دەستگیر كردنی دوو تۆمەتبار كە بە نایاسایی مامەڵەیان بەم چەكانەوە كردووەلە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیر كراون.

جۆری چەكەكان:
• 28 دەمانچەی (تەقلید) هاوشێوەی دەمانچەی كڵۆك
• 9 چەكی ڕاو جۆری تاپڕ
• 2 كڵاشینكۆف
• 250 فیشەكی دەمانچە.

هاوكات لە بەدواداچونێكی تایبەتدا بۆ سەرسنورەكان بەمەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی ماددە هۆشبەركان هێزەكانمان لە بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ توانیان دوو وڵاغ بە بارەوە بگرن كە بڕی 8 كارتۆن واتا (31600) دەنكە حەبی ترامادۆڵیان پێ بووە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک