زەنگ
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مامۆستا كرێكار لە لایەن موخابەراتی نەرویجیەوە دەستگیركرا، ئەمرۆ ئازاد كرا.
خالید ڕەنجدەر، برای مامۆستا كرێكار كە لە نەرویج دەژی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ برینیار مێلێنگ، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار، زانیمان کە ئەمڕۆ مامۆستا کرێکار ئازاد دەکرێت.
خالید ڕەنجدەر ئەوەشی خستەڕوو، موخابەراتی ئیتالیا داوای ڕادەستدانی مامۆستا کرێکاری کێشاوەتەوە و، دەسەڵاتدارانی نەرویج هیچیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەوەی کە دەبێ ئازادی بکەن.
لە دوای دەستگیرکردنەکەی مامۆستا کرێکارەوە لەم چەند ڕۆژانەی ڕابوردوودا وەزیری دادی نەرویج و هەندێک لە پەرلەمانتارانی حیزبی (FRP)ی نەرویجی خۆشییان دەگێڕا کە لە کۆتاییدا توانیان ئەو بەڵێنە ببەنە سەر کە لە هەڵبژاردنەکاندا بە خەڵکیان دابوو و، مامۆستا کرێکار لە نەرویج دەردەکەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک