وێنهكه ئهرشيفه
زەنگ
لە گوندێكی سەر بە ناحییەی تەكیەی جەباری لە چەمچەماڵ، تەرمی سێ كەس بە كوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسی قەزاكەش ڕوونكردنەوە دەدات.
عەمید حەیدەر بێسەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لە گوندێكی سەر بە ناحییەی تەكیەی جەبارەی لە قەزای چەمچەماڵ، تەرمی سێ كەس بە كوژراوی دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
حەیدەر بێسەری ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سێ كەسە خەڵكی ناوچەكە نین و تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی لە بارەی مردنیان.
وتیشی "ئەو سێ كەسە ئاسەواری فیشەك بەسەریانەوە بووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک