له‌ باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى سبه‌ينێ هۆشدارى ده‌درێت


زەنگ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، هیچ فشارێك كاریگەری لەسەر خۆڕاگری مامۆستایان و فەرمانبەران نابێت.

لە ڕوونكردنەوەیەكی مامۆستایانی ناڕازی داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەر بە چین  وتوێژەكانەوە دەكاتە كە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانیان، هۆشداريش ده‌ده‌ن هيچ كه‌سێك ناتوانێت مامۆستا سزا بدات.

دەشڵێن، هەر هەوڵێكی نەزۆك كە پێشتر تاقی كراوەتەوە شكستی خواردوە، لە بەردەم ئیرادەی پۆڵاینی مامۆستا و فەرمانبەر هیچ فشارێك كاریگەری نابێت.

باسیان لەوەش كردووە، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت مامۆستا و فەرمانبەر سزا بدات، بەڵكو ئەوەی دەبێت سزابدرێت حكومەتی هەرێمە.

لە كۆتایشدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران كراوە ڕۆژی 1ی مانگ كە دەكاتە سبەینێ پێنج شەممە لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا كاتژمێر 9 ئامادەبن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک