زەنگ
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لەیاری کلاسیکۆ گۆڵ بکات بەشێوازێکی جیاواز ئاهەنگ دەگێڕێت.
رۆژنامەکان تەئکیدیان کردۆتەوە کە رۆناڵدۆ بەباشترین شێوەی یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا خۆی ئامادەکردووە و دەیەوێت گۆڵی 11یەم لەیاریگای کامپ نۆ تۆماربکات و هاوکات بەشێوازێکی جیاواز لەکاتی گۆڵ تۆمارکردنەکەیدا ئاهەنگ دەگێڕێت.
رۆناڵدۆ پێشتر بەچەندین شێوەی جیاواز لەبەردەم هاندەرانی بەرشەلۆنە ئاهەنگی گێڕاوە و لەئێستاشدا پاش بەرزبونەوەی ئاستی و بەتۆمارکردنی 10 گۆڵ لەپێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیایە و یانەکەشی بە جیاوازی شەش خاڵ لەپێش بەرشەلۆنەوەیە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک