ئاگاداریەك بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی



زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی یەك شەممە هاوڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن و ناوتۆماركردن بۆ كارتی نیشتمانی پێویستی بە سەرە نییە.

لە ڕاگەیەندراوێكی ڕەگەزنامەی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ئاماژە بەوە دراوە، هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی یەك شەممە، هاوڵاتیان دەتوانن بەمەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی سەردانیان بكەن و پێویستیش بە ناو تۆماركردن ناكات و ڕاستەوخۆ كارتەكەی بۆ دەردەهێنرێت.

لە بارەی ئەوانەی كە پێشتر سەرەیان نوسیوە دەڵێت، ئەوانەی پێشتر فۆڕمیان پێشكەشكردووە بۆ كارتی نیشتمانی لە هەفتەی داهاتووەوە ئەوانیش دەتوانن سەردان بكەن بۆ مامەڵەكانیان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک