زەنگ
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، گەنجێكی نەخۆش كە بەتەنها لە ماڵێكدا بووە، گیانی لە دەستداوە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو گەنجە لە گەڕەكی وڵوبەی شاری سلێمانی گیانی لە دەستداوە لە ناو ماڵەكەی خۆی، بە پێی وتەی دەوروبەرەكەی ئەو گەنجە بە تەنها لەو ماڵە ژیاوە و باری دەرونی ناجێگیربووە و نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو گەنجە ناوی (ح،م) و تەمەنی 34 ساڵە و هیچ ئاسەوارێك بە تەرمی ناوبراوەوە نەبووە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە بارەی ئەو ڕووداوە دەستی پێكردووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک