زەنگ
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان،گرێبەستی چەند کەس لە ئەکتەرەکانی فیلمی "شەهرزاد"، لەگەڵ سەرمایەگوزاری ئەم فیلمە، زیاتر لە چەند ملیار تمەن خەمڵێنراوە.
دوو ڕۆژ پێش،"نادر فتورەچی"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیرانی لە ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی، سەبارەت بە حەقدەستی چوار کەس لە کاربەدەستانی فیلمی شەهرزاد، بەڵگەیەکی بڵاو کردوەتەوە.
لەم بەڵگەیەدا، هێرش کراوەتە سەر "ڕەزا کیانیان، تەرانە عەلی دووستی و محەممەد هادی ڕەزەوی".
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران، حەقدەستی ئەکتەر "شەهاب حوسێنی"، بۆ ماوەی ١٠ مانگ، یەک ملیار و دووسەد ملیۆن تمەن و "تەرانە عەلی دووستی، نۆ سەد ملیۆن تمەن بووە.
جێ باسه ئەم نرخانە کە باس کراوە، بەرامبەر بە ٩٠ساڵ کار و زەحمەتی کرێکارێکە لە ئێران.
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دزیی هەشت ملیار تمەنیی لە سەندوقی پاشکەوتی مامۆستایان بڵاو کراوەتەوە کە دواتر هەندێ لە ماڵپەڕەکان و سەرچاوەکان، باسیان لە خەرج کردنی هەندی لەم پارەیە بۆ بەرهم هێنانی فیلمی شەهرزاد کرابوو.
هاوکات لەگەڵ ئاشکرا بوونی سپیکردنەوەی پارە لە فیلمی "شەهرزاد"دا، هادی ڕەزەوی، بەهەواڵدەریی کوڵتوور و هونەری ڕایگەیاندووە، شەرعەن لە بەرهەم هێنانی فیلمی شەهرزادی دوو، ڕازیی نییە. بە وتەی ناوبراو، کاربەدەستانی ئەم فیلمە بە بێ ئیزنی ئەو و دابینکردنی ماف و حەقدەستی ناوبراو بۆ بەرهەم هێنانی بەشی دووی ئەم فیلمە هەوڵیان داوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک