زەنگ
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، دوێنێ پێنج شەممە، هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد لە سێدراە درا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی ڕاگەیاندووە و ناوی جەمشید تەهامی-یە.
جەمشید تەهامی، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، کە لە ساڵی ١٣٩٢ (2013) بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد لە زیندان ڕاگیراوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە لە سێدارە دراوە، ناوبراو لە کاتی دادگایی کردنیدا هەموو ئەو تاوانەی ڕەتكردووەتەوە.
لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەوە هەشتەمین حاڵەتی سێدارەدانی هاووڵاتییانی کوردە کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک