زەنگ
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو كاتەی كە هەرێم دوو ئیدارەیی بوو، هەر لە ناو فڕۆكە بودجەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی دوو ئیدارەیی هەردوو زۆنی زەردو زۆنی سەوز ڕێژەی ۱۷٪ بودجەی هەرێم هەر لە ناو فڕۆکەکەدا دابەش دەکرا.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پشکی ئیدارەی سەوز ۸٪ بوو، ڕاستەوخۆ دەهات بۆ سلێمانی و بەشەکەی تریش کە ۹٪ بوو دەچوو بۆ ئیدارەی زەرد و لەبەر ئەوەی کەس لێپرسینەوەی نەدەکرد ئەو جیاکردنەوەیە خیانەت نەبوو، چونکە پارەکە دەچوە گیرفانی حزب و دوایش هەندێ خێری لێدەکرا بۆ میلەت.
باسی لەوەش كردووە، ئێستە ئەگەر بڵێن با پشکی میللەت جیا بێت ئەوە بوو بەخیانەت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک