سی كورد له‌ ڕیزه‌كانی داعش كوژران



زه‌نگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، سێ گەنجی خەڵکی شاری بۆکان لە پرۆسەی ڕزگار کردنی شاری ڕەققەدا، لە ڕیزەکانی داعشدا کوژران. 

یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەو سێ گەنجە هەواڵی کوژراوەکانی شارۆچکەی میرئاوای شاری بۆکانی پشتڕاست کردەوە، هه‌ر سێ گه‌نجه‌كه‌ش ته‌مه‌نیان له‌ خوار 26 ساڵه‌وه‌یه‌.

شوناسی ئەو سێ کوژراوە بە ناوەکانی؛ ئەمیر ڕابا کوڕی ڕەحمان، حوسێن ڕابا کوڕی ئیبراهیم و سەعید فاروقی کوڕی ئەحمەد ڕاگەیەندراوە.


ئەو سێ گه‌نجه‌ سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵ، لەلایەن کەسانی سەربەحکومەتەوە نێردراونەتە نێو ڕیزەکانی داعش و لەو ڕێکخراوەدا بوونەتە ئەندام. 
.

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ١٢٠ کەس لە کوردستانی ئێران پەیوەست بە ڕیزەکانی داعش بوون کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان، هێرشە ئاسمانییەکان و خۆتەقاندنەوە لە وڵاتی عێراق و سووریە کوژراون.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک