كرواتیا، پێشمەرگە قارەمانە



زەنگ

مەسعود بەرزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی كرواتیا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا، ئیڤان یوریچ، باڵوێزی كرواتیا لە عێراق، ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی كرد لەپێناو ئازادیدا و ئەوەی خستەڕوو كە زۆر بە باشی هەست بە ویست و هیوای خەڵكی كوردستان و ئەو بەها و قوربانیدانە دەكات كە گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕزگاری بەخشیویەتی.

ناوەڕۆكی دیدارەكە:

ڕۆژی سێشەممە 15ـی 11ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیڤان یوریچ باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی كرد لەپێناو ئازادیدا و ئەوەی خستەڕوو كە زۆر بە باشی هەست بە ویست و هیوای خەڵكی كوردستان و ئەو بەها و قوربانیدانە دەكات كە گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕزگاری بەخشیویەتی. لە بەشێكی تری وتەكانیدا باڵیۆزی كرواتیا هێمای بە قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە دا لە شەڕی دژی تیرۆریستان و ڕایگەیاند كە پێشمەرگە یەكەم هێز بوو كە ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش وەستا و سەركەوتنی بەدەست هێنا. هەروەها پابەندبوونی وڵاتەكەیشی بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و گەلی كوردستان دووپات كردەوە و ئامادەیی كرواتیایشی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار و كەرتەكانی تر.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كرواتیا بۆ گەییشتن بە سەربەخۆیی نیشاندا و سوپاسی گەل و حكوومەتی كرواتیایشی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش هاوكاری پێشمەرگە بوونە و پشتیوانیان لە گەلی كوردستان كردووە و ڕایگەیاند هەرێمی كوردستان ئامادەیە پەیوەندییەكانی لە بواری جۆراوجۆر لەگەڵ كرواتیا فراوان بكات.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە موسڵ و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا.

پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاییندەی كوردستان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک